گێتی

ترەمپ: هێرشدەکەینە سەر ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ: هێرشدەکەینە سەر ئێران

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ ئێران رێکنەکەوین، لەگەڵ ئیسرائیل هێرشدەکەینە سەری.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند "ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەینە رێككەوتن هێرشدەكەینە سەر تاران و ئیسرائیلیش سەركردایەتی هێرشەكان دەكات".

وتیشی "ئەگەر رێككەوتن لەگەڵ ئێران نەكرا ئەوا رێگای سەربازی دەگرێنەبەر بۆ هێرشکردنە سەر تاران و ئیسرائیلیش بەشدار دەبێت و سەركردایەتی هێرشەكان دەكات و ئەوەی دەمانەوێت ئەوە دەكەین".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیار وایە شەممەی داهاتوو لە وڵاتی عەمان گفتوگۆی راستەوخۆ بکرێت لە نێوان ئێران و ئەمەریکا.

ع
Qaiwan
Qaiwan