کوردستانی

په‌كه‌كه‌: توركیا به‌ چه‌كى فسفۆڕ بۆردوومانمان ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌كه‌كه‌: توركیا به‌ چه‌كى فسفۆڕ بۆردوومانمان ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی بەردەوامی هێرشه‌كانى سوپای توركیا راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت، بە چەكی كیمیایی و فۆسفۆری هێرشده‌كرێته‌ سه‌رمان.

لە راگەیەندراوێكى هه‌په‌گه‌ هاتووه‌ "لە 8ی نیسان لە رۆژئاوای زاپ، تونێلەكانمان لە شاخی ئامێدی جارێك بە گازی كیمیایی، دووجاریش بە بۆمبی فۆسفۆری قەدەغەكراو بۆردوومان كران".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە تەقەمەنی قەدەغەكراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ 7ی نیسان لە هەرێمی رۆژئاوای زاپ تونێلەكانمان لە شاخی ئامێدی دووجار بە درۆنی بۆمبڕێژكراو بۆردوومان كراین".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "له‌ پێنجى مانگى تا حه‌وتى نیسان لە هەرێمی خواكوڕك گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی سنین، بەرێزینێ دووجار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەكانی حەفتەباخ، شاخی كون، مێرانێ، شاخی سیسەرێ شه‌ش جار، لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی جارێك، لە رۆژئاوای زاپ شاخی بەهار چوار جار، بە گشتی 13 جار بە فڕۆكەی جەنگی بۆردوومان كراین".

ع
Qaiwan
Qaiwan