کوردستانی

کاتی تەواوبوونی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ئاشکرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی تەواوبوونی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ئاشکرابوو

مەودا میدیا-

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ساڵی 2026 قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەواو دەبێت.

سەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوام کاری تێدا دەکرێت و بەشی زۆری کارەکانی گەیشتونەتە کۆتایی".

وتیشی "لە ئێستادا شەقامەکە کە لە تاسڵوجە تا دەمرکانە سەدا 67ی کارەکانی تەواوبوون و کارکردنیش بەردەوامە تیایدا".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی ئەو پلانەی کە دانراوە لە لایەن کۆمپانیای جێبەجێکار، ساڵی 2026 قۆناغی یەکەمی شەقامەکە کە 33 کیلۆمەترە تەواو دەکرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan