کوردستانی

حەوت هەزار خێزان بۆ عەفرین گەڕاونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت هەزار خێزان بۆ عەفرین گەڕاونەتەوە
مەودا میدیا-

رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین بڵاویکردەوە لە دوای پەلامار و هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئەنکەرە لە ساڵی 2018 زیاتر 300 هەزار دانیشتووی شارەکە ئاوارە بوون.

ئیبراهیم شێخۆ، وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند "دوای رێككەوتنەكەی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیدارەی کاتی سوریا زیاتر لە حەوت هەزار خێزان بۆ عەفرین گەڕاونەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە 2024/12/8، زۆرێک لە خێزانەکانی عەفرین دەستیان بە گەڕانەوە کردووە، ئەوانەی لە تەل رەفعەت و شەهبان لە حەلەب، هەروەها لە تەبقە و رەقەش ئامادەکاری دەکەن بۆ گەڕانەوە".

ئەوەشی خستەڕوو " زیاتر لە 300 هەزار کەس لە عەفرین ئاوارە بوون، ماوەی حەوت ساڵە خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوە دەکەن، پێش رێککەوتنەکە ژمارەیەك کەس هەوڵی گەڕانەوەیان دەدا، بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی روونیان لەبەردەستدا نییە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan