کوردستانی

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/4/10، ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی بۆ پەسەندكردنی چەندین بڕیار کۆبووەوەو زۆرێك لە مامەڵەی هاوڵاتییان گفتوگۆی لەبارەوە کرا كە نزیكەی 50 مامەڵە بوو.

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند "چەند داواكارییەكی وەبەرهێان بە ئامادەبوونی بەشێك لە وەبەرهێنەكان تاووتوێكراو بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دانانی چەندین ( مێز، عەرەبانە و كۆشك) بە نایاسایی، كە زۆربەیان كاری خواردەمەنی لەسەر دەكرێت، كە ئەمەش لە رووی تەندرستییەوە ڕێگەپێدراو نین و لە هەمانكاتدا دەبنە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشیی و ناشرینكردنی سیمای شار بە تایبەتی لەسەر شۆستە و شەقامەكان، هەروەها بەجێهێشتنیی خۆڵ و چەورییەكی زۆر لە شوێنی كاركردنیان كە دژی یاساكانی شارەوانییە و پێویستكرا رێكاریی یاساییان لە بەرانبەر بگیرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "گفتوگۆ لەسەر بەرەوپێشچوونی كەرتی پیشەسازیی و گرنگیی پێدان بەو سێكتەرە کراوەو هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەندامانی ئەنجومەن پرۆژەیەكیان پەسەندكرد كە چەندین كارگەی بچوك لە خۆدەگرێت و دەبێتەهۆی بوژاندنەوەی كەرتی پیشەسازیی و رەخساندنی هەلیكار". 

باسی لەوەشکردووە "ریكلام لەسەر بینا بازرگانییەكان بەشێوازێكی سەردەمیانە و بە كوالیتیەكی بەرز رێکدەخرێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan