کوردستانی

خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئیف ئێکس)ی دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئیف ئێکس)ی دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتبار (ت ، س، ع) خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئیف ئێکس)یان دەستگیرکردووە ،بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشەکردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی (فۆڕێکس-FOREX) لە رێگەی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدۆیەکانی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن تیمی ئابووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەرکەوت هیچ مۆڵەتێکی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیای نییە".

ئەوەشی خستەڕوو  "بازرگانیکردن بە (فۆڕێکس-FOREX) نا یاساییە و رێگەپێدراو نییە و بەهەدەردانی پارە و سامانی هاونیشتمانیانە،هەروەها داوا لە هاوڵاتییان دەکەن خۆیان لەم جۆرە بازرگانی و مامەڵەکردنانە بەدووربگرن تاوەکو سامانیان پارێزراوبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan