کوردستانی

سەرۆکی یەکێتی و سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی یەکێتی و سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

 سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەغدا کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی دوایین پێشهات و رووداوەکانی عیراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد و جەختیان لە دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکان کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی جەختیان لە چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوەو داوای لە سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد رێگەنەدات ململانێ سیاسییەکان ببنە بەربەست لەبەردەم ناردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بە جێبەجێکردنی دەستوور کرد و جەختیان لە خزمەتکردنی تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق کردەوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan