کوردستانی
نابێت گەنجی کورد بیرلەوە بکاتەوە بچێت بۆ غەززە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کەسایەتی دیاری سەلەفییەکان لە کوردستان و عیراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە فەتوای جیهادی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی جیهان ئاشکرایکرد فەتواکەی یەکێتی زانایان بۆ ئیخوانەکانە و بۆ ئەوان نییە.
د.عەبدولـەتیف ئەحمەد، کەسایەتی دیاری سەلەفییەکان لە کوردستان و عیراق رایگەیاند "کاتێک جیهاد زیان بە مسوڵمانان بگەیەنێت دروست نییە و دەببێتەهۆی لەدەستدانی خاکی موسڵمانان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا هەموو شەڕ و جیهادێک لە زیانی مسوڵمانان دەشکێتەوەو یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیهان نوێنەری ئیخوانەکان نەک هەموو موسڵمانان، فەتواکەی یەکێتی زانایان بۆ ئیخوانەکانە و بۆ ئەوان نییە و دەبێت ئیخوانەکان وەڵامی بدەنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "تورکیا و قەتەر کە پشتیوانی ئیخوانن، پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، بۆ دەبێت کورد لە دژی ئیسرائیل جیهاد بکات، نابێت گەنجی کورد بیر لەوە بکاتەوە بچێت بۆ غەززە بۆ جیهاد، چونکە جیهاد نییە".
باسی لەوەشکرد "ناکرێت بە خەڵک بڵێیت بڕۆ بۆ جیهاد و خۆشت لەبەر سێبەردا دابنیشیت، ئەوانەی فەتواکەیان دەرکردووە دەبێت خۆیان پێشەنگ بن بۆ جیهاد، نەک خەڵکی فەقیر و هەژار، یەکگرتوو و حزبە ئیسلامییەکان بێدەنگییان هەڵبژاردووە لە ئاست فەتوای جیهادی یەکێتیی زانایان".
ب ح

بیروڕا