گێتی

ئێران بۆ سبه‌ینێ بڕیار ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران بۆ سبه‌ینێ بڕیار ده‌دات

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، دانوستانەکانی رۆژی شەممەی بە تاقیکردنەوە زانی بۆ پێوانەکردنی نیاز و جیدیبوونی ئەمه‌ریکا.

ئیسماعیل بەقایی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند "پلانمان هەیە رۆژی شەممە هەڵسەنگاندن بۆ نیاز و جیدیەتی لایەنی بەرامبەر بکەین و هەنگاوەکانی داهاتوومان بەو پێیە بنێین".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "بە نیازپاکی و وریایی تەواوەوە دەرفەتێکی راستەقینە بە دیپلۆماسی دەدەین، پێویستە ئەمه‌ریکا ئەم بڕیارە بەرز نرخێنێت کە سەرەڕای هەڵسوکەوتی دوژمنکارانەیان دراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "نە پێشوەختە بڕیار دەدەین و نە پێشبینیش دەکەین، پلانمان هەیە رۆژی شەممە مەبەست و جیدیەتی لایەنی بەرامبەر هەڵسەنگێنین و بەو پێیە هەنگاوەکانی داهاتوومان رێکبخەین".

سبه‌ینێ شه‌ممه‌، ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌ وڵاتى عه‌مان گفتوگۆى راسته‌وخۆ له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشكانیان ده‌كه‌ن.

ع
Qaiwan
Qaiwan