کوردستانی
ئیداره‌ى خۆسه‌ر و دیمه‌شق رێككه‌وتن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئیدارەی خۆسەر له رۆژئاواى كوردستان و حکومەتی دیمەشق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک لەسەر میکانیزمێکی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی بەنداوی تشرین.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە زاری چەند سەرچاوەیه‌ك بڵاویکردەوە" حکومەتی ناوەندیی دیمەشق و بەڕێوبەریه‌تیی خۆسەر لەسەر پێشنیاری خۆبەڕێوەبەری بۆ سەرپەرشتی کردنی راستەوخۆی دامەزراوەی بەنداوەکە و جێبەجێ کردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییە پسپۆڕەکان رێککەوتوون".
هه‌روه‌ها "خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی راگوزەری سوریا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی بەنداوەکە لە جەنگ بەدوور بگیرێت و تیمەکانی هاوبەش پێکەوە ئاسایشی بەنداوەکە دابین بکەن".
له ماوه‌ى رابردوو توركیا به ده‌یانجار بۆردوومانى به‌نداوه‌كه‌ى كردووه و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكى مه‌ده‌نیشى كردووه‌ته ئامانج كه بۆ پاراستنى به‌نداوه‌كه خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدابوو.
ع
بیروڕا



