کوردستانی

لە سلێمانی كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیركرا


مەودا میدیا-
بەهۆی تەقەكردنی هەڕەمەكییەوە لە سنوری بنكەی پۆلیسی سەیوان لە شاری سلێمانی، كەسێك لەلایەن هێزەكانی بنكەكەوە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند"دوای ئەوەی لە سنووری بنكەی پۆلیسی سەیوان دەنگی تەقە بیستراوە، هێزەكانی بنكەكە شوێن دەنگی تەقەكە كەوتوون و دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان، لە ژێر فشاری هێزەكانی پۆلیس تۆمەتبار خۆی رادەست كردووە".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە" تۆمەتبار لە دایكبووی 2001 و لە ئێستاشدا بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێكردووە. 

Qaiwan
Qaiwan