گێتی
ئەمڕۆ ئێران و ئەمەریکا کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/4/12، وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری ئەمەریكا گەیشتنە مەسقەتی پایتەختی عومان بۆ دەستپێكردنی دانوستانی راستەوخۆ لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "نوسراوی رەزامەندی بۆ دانوستان لەگەڵ ستیڤ ویتكۆف، نوێنەری ئەمەریكا رادەستی وەزیری دەرەوەی عومان كردووە".
ئەمە لە کاتێکدایە، كارۆلین لێڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاندووە "ئەمڕۆ لە عومان دانوستانی راستەوخۆیان دەبێت لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئێران، چونكە دۆناڵد ترەمپ بڕوای بە دیپلۆماسیەت و دانوساتنی راستەوخۆی بێ نێوەندگیر هەیە".
ب ح

بیروڕا