کوردستانی

نمەباران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نمەباران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ بە گشتیی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت, لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و رۆژئاوای هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر، پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر لەهەندێ کات و شوێن، پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:
هەولێر   : 23  پلەی سیلیزی
سلێمانی  :  21 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی  
دهۆک    : 22  پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان :27 پلەی سیلیزی
سۆران   : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ     : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی

ب ح

Qaiwan
Qaiwan