کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک داوا لە مامۆستایان و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکات رێز لە قوربانیانی ئەنفال بگرن.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند "بەمەبەستی رێزنواندن و بەرزڕاگرتنی یادی قوربانیانی گەلی کوردستان لە پرۆسەی تاوانکاریی شاڵاوەکانی ئەنفال لە رۆژی دووشەممە 4/14 لەگشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پێش دەستپێکی وانەی یەکەم مەراسیمی ساتێک وەستان و ڕێزنواندن بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی پرۆسەی ئەنفال ئەنجامبدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندن باس لەو تاوانانە بکەن کە بەرانبەر گەلەکەمان ئەنجامدراوە".
ب ح

بیروڕا