کوردستانی
دەم پارتی دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هەواڵێکی میدیاکانی تورکیای رەتکردەوە.
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند "پێشکەشکردنی لیستێکی 13 خاڵی لەلایەن وەفدی ئیمراڵی بە ئەردۆغان دوورە لە راستییەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەفدی ئیمراڵی و ئەردۆغان هەڵسەنگاندنیان بۆ چۆنییەتی پێشکەوتن و پەرەسەندنی پرۆسەکە کردووە و دوای کۆبوونەوەکەش راگەیاندراوێکی لەسەر گفتوگۆکان بڵاوکردووەتەوە".
ب ح

بیروڕا