کوردستانی
مەزڵوم عەبدی وەفدێک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق پێکدەهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویكردەوە، مەزڵوم عەبدی و ڕۆژهەڵات عەفرین لە شاری حەسەكە پێشوازیان لە حسێن سەلامە، سەرۆكی لیژنەی راسپێردراوی حكومەتی دیمەشق بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی 3/10 كرد.
هەسەدە رایگەیاند "مەزڵوم عەبدی ناوی ئەندامانی لیژنەی ناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریای بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق رادەستكردووە كە لە (فەوزە یوسف، عەبدولحامید مهباش، ئەحمەد یوسف، سەنحەری بەرسوم، سوزدار حاجی، مەریەم ئیبراهیم لەگەڵ یاسر سلێمان) پێکهاتوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "فەرماندەی گشتیی هەسەدە و نوێنەری حکومەتی دیمەشق جەختیان لە کەمکردنەوەی توندوتیژی و وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە سوریا، پاراستنی بەنداوی تشرین لە هێرشە سەربازییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکانی لە هەموو ناوچەکانی سوریا کردووەتەوە".
ب ح

بیروڕا