کوردستانی
دانا ئەحمەد مەجید: گۆڕان ماڵی هەمووانە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 2025/4/12، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان (ئاڕاستەی کوردسات)، لە مەكۆی سەرەكی لەگەڵ ژمارەیەك لە باژێڕوان و رێكخەرانی ژور و سەرپەرشتیاری مەكۆكان و نوێنەرانی جڤاتی گشتی كۆبووەوە.
دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان (ئاڕاستەی کوردسات) رایگەیاند "بزووتنەوەی گۆڕان بەدۆخێكی سەختی رێكخراوەیدا تێدەپەڕیت، بەڵام كێشەكان چەند گەورەبن ویست و ئیرادەی گۆڕانخوازان بۆ چارەسەرکردنیان و بەهێزكردنەوەی گۆڕان، وەك بزووتنەوەیەكی جەماوەری ئۆپۆزسیۆن؛ بەهێزتر و گەورەترە، لەبەرئەوە هەمو ئەو كێشانەی هاتونەتە ڕێگەی گۆڕان بە پشتیوانی هەمووان چارەسەر دەبن و بەیانیان لە ئەمڕۆ ناچێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گۆڕان ماڵی هەموو گۆڕانخوازانە، ماڵی هەموو ئەو كەسانەیە لەساڵی (2009)ەوە پشتیوانیان کردوون و دەنگیان پێداون، هەربۆیە پێویستە لەسەر هەمووان بەیەكەوە بزوتنەوەی گۆڕان بەهێزبكەنەوە، روانگە جیاوازەکان بکەنە خاڵی بەهێزکردنەوە و گەڕانەوەی متمانە".
ئەوەشی خستەڕوو "كۆنفرانس دەكەنە سەكۆی كۆكردنەوە هەمووان، وێستگەی دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش و وەلانانی خاڵە جیاوازەكان، چونكە خەڵكی كوردستان، گۆڕانخوازان و هەموو دۆستەكان چاوەڕوانی ئەوەن بە ئیرادەیەكی هاوبەش، كە خەمی گشتیی و بەرژەوەندی گشتیی لەپشتەوەیە ئەم قۆناغەی ئێستای بزووتنەوەکە تێپەڕێنن و هەمووان پێکەوە گۆڕان بخەنەوە سەرپێ".
ب ح

بیروڕا