کوردستانی

جەمیل بایک: خاك و میللەتی خۆمان خۆشدەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەمیل بایک: خاك و میللەتی خۆمان خۆشدەوێت
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە دیمانەیەکی کەناڵی بی بی سی - فارسی ئاشکرایکرد ئەوان ئاگاداری ناوەڕۆکی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان عەبدوڵڵا ئۆجەلان و حکومەتی توركیا نین.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند "هێرش و پەلامارەکانی توركیا تاوەکو ئێستا بەردەوامە و رۆژانە بە درۆن، فڕۆكە، تانک و تۆبخانە بۆردومان دەكات، لەم بارودۆخەدا ناتوانن بڕیاری كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە بۆ ئاگربەست جێبەجێ بکەن، دەبێت ئەم هێرشانە رابگرێن بۆ ئەوەی كۆنگرە ببەسترێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێگەی كورد گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووەو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی بەهێزبووە لەئێستادا هەمووان هەوڵدەدەن كە كورد بەلای خۆیاندا رابكێشن و هەركەسێك لەمكارەدا سەركەوتوو بێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا براوە دەبێت، ئەمانە هۆكاری نزیكبوونەوەی توركیان لە كورد و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بۆیە هیچ گۆڕانکارییەک لەبیرکردنەوەی تورکدا رووینەداوە".

ئەوەشی خستەڕوو "سیاسەتی ناوخۆیی توركیا گەیشتووەتە بنبەست و نەیتوانیوە كێشە ناوخۆییەكانی چارەسەی بكات، لەسەر ئاستی دەرەوەش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانكاریی بنەڕەتی و گەورە روویداوە، ئەم گۆڕانكاری و قەیرانانە توركیای ترساندووە، لەم بارودۆخەدا رۆڵ و كاریگەریی كورد دەركەوتووە و چارەنووسی توركیا كەوتووەتە دەستی كورد".

باسی لەوەشکرد "هەژموونی ئیسرائیل و هاوپەیمانێتیی تەلئەبیب لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دروستبووەو سەرمایەدارانی ئیسرائیلی و عەرەب گەیشتوونەتە رێككەوتن، ئێران و توركیا ئیتر كاریگەرییەكانی پێشتریان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە، توركیا زۆرێك لە دەستكەوتەكانی خۆی لەدەستداوە بەو هۆكارە رووبەڕووی مەترسی بووەتەوە".

ب ح 
Qaiwan
Qaiwan