کوردستانی

سبەینێ 37 ساڵ بەسەر مەرگەساتی ئەنفالدا تێدەپەڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ 37 ساڵ بەسەر مەرگەساتی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
مەودا میدیا-

سبەینێ 37 ساڵ بەسەر شاڵاوی ئەنفالی گەرمیاندا تێدەپەڕێت کە لە هەشت قۆناغەکەی ئەنفالدا 182 هەزار مرۆڤی بێتاوانی کورد زیندە بەچاڵ کران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیانیش بە چەندین چالاکی یادەکە دەکاتەوە.

جەبار عومەر ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ ئەمساڵ هەفتەیادێکی تایبەت بە کارەساتی ئەنفالیان رێکخستووە کە خۆی لە چەندین چالاکی و مەراسیمی ماتەمینیدا دەبینێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ لەسەر مەزاری ئەنفالکراوانی گەرمیان لە گوندی دێبنە بە بەشداریی بەرپرسانی حزبی و حکومی یادی 37 ساڵەی مەرگەساتی ئەنفال دەکەنەوەو لە تەواوی پارێزگا وناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسان و چالاکوانانی بواری جینۆسایدیان بانگهێشت کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەموو کارێکی پێویستیان بۆ گەڕاندنەوەی رووفاتی 170 ئەنفالکراوی گەرمیان کردووەو چەند رێوشوێنی پێویست و کەمی ماوە لەوانە پشکنینی (دی ئەی ئێن) بۆ بەشێک لە کەسوکارەکانیان، بەمنزیکانە ئەوەش کۆتایی دێت".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan