کوردستانی

مەزڵوم عەبدی جەخت لە مانەوەی ئدارەی خۆسەر دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم عەبدی جەخت لە مانەوەی ئدارەی خۆسەر دەکاتەوە
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە دیمانەیەکی ئەلمۆنیتەردا ناوەرۆکی رێککەوتنەکەی لەگەڵ سەرۆکی راگوزەری سوریا ئاشکراکرد و جەخت لە بوونی ئیدارەی خۆجێی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکاتەوە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) رایگەیاند " بۆ یەکخستنی هەڵوێستی سیاسیی نێوان لایەنە کوردییەکان، کۆنگرەیەک دەبەسرێت، دواتر کورد بە وەفدێکی یەکگرتوو بۆ دانوستان سەردانی دیمەشق دەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێککەوتنێکی کاتیان سەبارەت بە ئیدارەدانی گەڕەکە کوردنشینەکانی (شێخ مەقسود و ئەشرەفیە) و هەروەها بەنداوی تشرین لەرووی ئیداریی و سەربازییەوە لەگەڵ دیمەشق کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "سەقامگیری سوریا بۆ ئەمەریکا گرنگە و پشتیوانی لە رێککەوتنی ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی راگوزەری سوریا دەکات، چونکە دروستبوونی ئاڵۆزییەکان زەمینەیەکی لەبار بۆ سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و داعش لە وڵاتەکە دەڕەخسێنێت".

باسی لەوەشکرد " تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ دامەزراوەکانی ئیدارەی دیمەشق، وەرچەخان و پێشهاتێکی گرنگە بەڵام ئەوان نیگەرانن لە داڕشتنی دەستووری کاتی سوریا کە زمانی کورد تێدا جێگیر نەکراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan