کوردستانی

شەپۆلێکی باران و خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی باران و خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی باران و خۆڵبارین و کەشێکی سارد روو لە ناوچە جیا جیا کانی هەرێمی کوردستان دەکات.

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ کاریگەرییەکانی هاتنی ئەم شەپۆلە دەردەکەوێت، شەپۆلەکە نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و لەگەڵ هەڵکشانی بڕێک شێی کەم لە دەریاری سوورەوە بۆ سەر ناوچە جیا جیاکان دەبێتە هەوری تەنک دەگۆڕێت بۆ هەوری پڕ، دواتر هەورە بروسکە و لەگەڵ باران بارین لە ناوچە کوێستانەکان و ناوچە سنوورییەکان لە سەر لوتکەی چیاکان بەفر دەبارێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرەتای شەپۆلەکە هەور دێتە ناوچە شاخاوییەکانی شاری دهۆک، باڵ ئەکێشێت  بۆ ناوچە سنوورییەکانی شاری هەولێرو دواتر شارەکانی تر وەک شاری سلێمانی، هەڵەبجە و ناوچەکانی کەرکوک، خێرایی با زیاد دەکات کە خێرایی دەگاتە سەروو 60 کم لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما  چەند پلەیەک روو لە دابەزین دەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێوارەی سبەینێ شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ روو لە عیراق و هەرێمی کوردستان دەکات، هەروەها ئێوارەی 4/15 بارستە هەوایەکی سارد لە جەمسەری باکوور هەڵدەکاتە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەفر لە سەر لووتکەی چیاکان دەبارێت".

باسی لەوەشکرد  "زۆرترین رێژەی باران لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنورییەکان دەبارێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە تاوەکو رۆژی 16ی نیسان  دەمێنێتەوە بەشێوەی تاو تاو هەوری ناوخۆیی، لە دوای ئەم شەپۆلە بۆ نزیک 20ی نیسان شەپۆلێکی گەرما روو لە عیراق و هەرێمی کوردستان ".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan