کوردستانی
بەرگری شارستانیی سلێمانی هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی هۆشداری تووند دەدانە هاوڵاتییان و ئاشکرایدەکات هەرکەسێک لە چەم و رووبار، گۆم و بەستەرە ئاوییە وەستاوەکان و هەر شوێنێک کە بە رەسمی بۆ مەلەکردن دیاری نەکراوە مەلە بکات، رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکەنەوە.
دیار ئیبراهیم محێدین بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی ئەو روداوە دڵتەزێن و جەرگبڕانەی لە رابردوودا روویانداوە و چەندین رۆڵەی ئەم نیشتمانەیان لێ سەندوونەتەوە، بە تووندترین شێوە هۆشداری دەدەنە هاوڵاتییان سەبارەت بە مەلەکردن لەم شوێنانەی خوارەوە:
چەم و رووبارەکان: بەتایبەت ئەو ئاوانەی کە لێڵن، بنەکەیان نادیارە، یان خاوەنی شەپۆلی بەهێز و گەردەلوولی ژێر ئاون.
گۆم و بەستەرە ئاوییە وەستاوەکان: کە زۆرجار قوڵاییەکەیان نادیارە و زەلکاوی بنەوەیان دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان.
هەر شوێنێکی ئاویی دیکە کە بە رەسمی بۆ مەلەکردن دیاری نەکراوە و پێشینەی رووداوی خنکانی تێدا تۆمار کراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئەگەر خۆت بە مەلەوانێکی لێهاتووش بزانیت، سروشتی ئەم ئاوانە (قوڵایی نەزانراو، شەپۆلی لەناکاو، ساردیی ئاو، بوونی قەڵبەزە و بەردی ژێر ئاو، لێڵی و نادیاریی بنەکەی) هۆکاری کوشندەن و زۆرجار لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی بەتواناترین کەسیشدان، مەلەوانگەی ستاندارد، ژینگەیەکی کۆنتڕۆڵکراوە و چاودێری راهێنەری لێهاتووی لەسەرە، کە لەکاتی هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا فریادڕەسی یەکەم دەبن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بینینی ئەو دیمەنە تراژیدیانەی کە خێزانەکان بە دڵێکی شکاو و چاوی پڕ لە گریانەوە چاوەڕێی دۆزینەوەی جەستەی ئازیزانیان دەکەن، هانیداین کە چیتر رێگە بە دووبارەبوونەوەی ئەم کارەساتانە نەدەن، هەربۆیە مەلەکردن لە سەرجەم چەم، رووبار، گۆم و ئەو شوێنە ئاوییە مەترسیدارانەی کە ئاماژەمان پێکردن، بە تووندی قەدەغەیە و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان، چاودێری وردی ئەم ناوچانە دەکەن و هەر کەسێک سەرپێچی بکات، رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە".
ب ح

بیروڕا