ئابووری
ماستێكی خراپ لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی نەشاویی بۆ خواردن و بەکارهێنان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماستدا دەگرن و لەناوی دەبەن.
ئازاد نەبی، سەرۆکی لیژنەی یەکی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی خراپبوون و نەشیاوی بۆ خواردن و بەکارهێنان، لیژنەکە دەستی بەسەر بڕی سێ تەن ماستی بەستودا گرتوە كه شیاوی خواردن و بهكارهێنان نهماوه".
ئاماژەی بەوەشكردووە " ئەو پلە گەرمییەی ماستی تێدا عەمبار دەکرێت پێویستە لە نێوان سفر و شەش پلە دابێت، بۆیه لەکاتی بەستنی ماستدا بەها خۆراکیەکەیی لەدەست دەدات هەروەها دەبێتە هۆی لەناوچونی بەکتریا سود بەخشەکان تیایدا".
هەروەها " سەرپێچییەکی تری شوێنەکە ماست کردنە ناو زەفی نایلۆنە بە شێوەیەکی نا تەندروست و بهدهر له رێنماییەکان، کە ئەمەش مەترسی بۆسەر تەندروستی کڕیارانی دروست دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو " بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ماستە دەست بەسەرداگیراوەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاریی یاسایی توند دەکرێتەوە".