کوردستانی
بڕینەوەو تاڵانکردنی دارستانەکانی عەفرین بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین، سەبارەت بە بڕینەوە و بەتاڵانبردنی دارستانەکانی زەیتون لە ناوچەی شێراوا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین رایگەیاند " لەنێوان گوندەکانی قورتەقولاق و قەستالی ناوچەی شێراوای عەفرین 50 داری زەیتون بڕاونەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو دارانە هەفتەی ڕابردوو لە نێوان گوندی قەستاڵ جندۆ و قتمییش براونەتەوە و رەوانەی عەزاز کراون کە لەژێردەستی گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیادایە".
ئەمە لە کاتێکدایە، دوای داگیرکردنی عەفرین لە ساڵی 2018وە لەلایەن تورکیا و گرووپە چەکدارەکان تاوانەکانی کوشتن و تاڵانکردن و رفاندنی هاوڵاتییان و ئەشکەنجەدانیان، هەروەها بڕین و سووتاندن و تاڵانکردنی دار و بەرووبومی کشتوکاڵی ناوچەکە.
ب ح

بیروڕا