کوردستانی
سودانی سەردانی سلێمانی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد رۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی سلێمانی دەکات و كۆمەڵێك دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام دەدات.
سۆزان مەنسور، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "رۆژی چوار شەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرۆكوەزیرانی عیراق لە سلێمانی كۆمەڵێك دیدار و كۆبوونەوەی تر ئەنجام دەدات، كە تایبەت بە دۆخی ناوخۆ و ناوچەكە و هەڵبژاردنەكانی عیراق".
ب ح

بیروڕا