کوردستانی
دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى ئا‌ڤێستا قورسبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
زیاتر له 10 رۆژه، ئا‌ڤێستا یوسف، له‌كاتى سه‌یران و گه‌ش كه‌وتووه‌ته ناو ئاوى روبارى مێرگه‌سور و تا ئێستا نه‌توانراوه ته‌رمه‌كه‌ى بدۆزرێته‌وه.
بەرگریى شارستانیى سۆران بڵاویكرده‌وه "دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئا‌ڤێستا 20 بۆ 25 رۆژی دەوێت".
باسى له‌وه‌شكردووه "رووبارەکە ئاستی بەرزە و ئاوەکە زۆر ساردە ئەوەش کاریگەریی لەسەر مانەوەی تەرمەکە لە ئاوەکەدا هەیە".
زاناى غه‌واس، یه‌كێك له مه‌له‌وانه به‌تواناكان رایگه‌یاند " "لاشه‌ى ئافره‌ت زووتر سه‌ر ئاو ده‌كه‌وێت وه‌ك له لاشه‌ى پیاو، به‌ڵام پێى ده‌چێت هه‌تا ئاوه‌كه لاشه‌ى مامۆستا ئا‌ڤێستا فرێبداته سه‌ره‌وه".
وتیشى "ته‌رمى مامۆستا ئا‌ڤێستا یان له شاخ یان دار گیربووه و ماوه‌یه‌كى پێده‌چێت تا ده‌دۆزرێته‌وه، هه‌رگیز ئه‌و ته‌رمه 5 كیلۆمه‌تر دورنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ستیش له‌و ئاوه بده‌م ده‌زانم چه‌ندى پێده‌چێت ئاوه‌كه فڕێى ده‌داته‌وه".
ع
بیروڕا



