کوردستانی
نرخى كا و جۆ گران ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى كه‌مبارانى له چه‌ندین ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ رایگه‌یاند، نرخى كا و جۆ له وه‌رزى دروێنه‌كردن گرانده‌بن.
فیراس سدیق، به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له چه‌ندین ناوچه كه‌مبارانى هه‌بووه، ئه‌وه‌ش واده‌كات له‌وه‌ڕگاكان و گه‌نم و جۆ به‌شێوه‌یه‌كى باش گه‌شه‌نه‌كه‌ن".
وتیشى "كه‌مبارانى كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌نم و جۆ هه‌یه، به‌و پێیه كا له گه‌نم و جۆ ده‌رده‌كرێت، بۆیه له‌گه‌ڵ وه‌رزى دروێنه پێشبینییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن نرخیان گرانبێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نه‌بوونى له‌وه‌ڕگا و گرانبوونى نرخى كا و جۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رزانبوونى ئاژه‌ڵى زیندوو ده‌بێت".
ع
بیروڕا



