کوردستانی

ئەمڕۆ ساڵیادی تاوانی ئەنفالە و دەبێتە رۆژێكی مێژوویی بۆ هەڵەبجە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ ساڵیادی تاوانی ئەنفالە و دەبێتە رۆژێكی مێژوویی بۆ هەڵەبجە


مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 14/4/2025 كە ساڵیادی تاوانی ئەنفالە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەش لە كارنامەی كۆبوونەوەكەدایە.

بەپێی بەرنامەی راگەیەنراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كۆبوونەوەكان لە كاتژمێر 1ی دوانێوەڕۆ دەستپێدەكات و تەوەری یەكەمیش بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە دیاریكراوە، بەوەش ئەمڕۆ كە ساڵڕۆژی تاوانی ئەنفالە و رۆژێكی خەمناكە لە مێژووی گەلی كورد، دەبێتە رۆژێكی مێژوویی بۆ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان.

دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە"گفتوگۆیان لەگەڵ فراكسیۆنە شیعی و سوننییەكان كردووە و هاوسۆز و پشتیوانن لەگەڵ ئەو لەگەڵ فراكسیۆنە كوردییەكان بۆ دەنگدان بەو پرۆژە یاسایە".
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan