کوردستانی

كه‌شناسی: له‌ ناوچه‌ شاخه‌وییه‌كان به‌فر ده‌بارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شناسی:  له‌ ناوچه‌ شاخه‌وییه‌كان به‌فر ده‌بارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوایینیوەرۆ نمەباران لە زوربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و سبه‌ینێش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ کەمێک بەفربارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان ده‌بارێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ کەمێک بەفربارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان وەک ناوچە سنوریەکانی باکوور و رۆژهەڵات، هەروەها لەناوچەکانی ناوەراست نمەباران هەندێك کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران وبروسکەی کورتخایەن".

کەشناسیی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بەمشێوەیە لەنێوان شار و ناوچەکاندا خستووەتەڕوو:

هەولێر : 13  پلەی سیلیزی
سلێمانی :  12 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 14 پلەی سیلیزی  
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11  پلەی سیلیزی 
گەرمیان :21 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : سفر پلەی سیلیزی


ب ح
Qaiwan
Qaiwan