کوردستانی
وتەبێژی یەکێتی: پێکهێنانی حکومەت لە قۆناغی کۆتاییدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سبەینێ وەفدی یەكێتی و پارتی بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دابەشكردنی پۆستە وزارییەكانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم و یەكخستنی ئەو رەشنووسەی وەفدی هەردوولا ئامادەیان كردبوو لە پیرمام کۆدەبنەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتاییدایە و بۆ رێککەوتن و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن پێویستە هەر لایەنێک ئاستی داخوازییەکانی خۆیان نزم بکەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی دەوڵەت لەپێناو بەفیڕۆ نەچوونی دەنگی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان و بەغدا داوایکردبوو لایەنە سیاسییەکان لەو ناوچانە بە یەک لیست بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بکەن".
ب ح

بیروڕا