کوردستانی

ئەمڕۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە یەکلایی دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە یەکلایی دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی عیراق بەبیانووی جیاواز ئامادەنەبوون لە کۆبوونەوەی 2025/3/27، پەرلەمان بۆ دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بایکۆتکردنی پەرلەمانیان راگەیاند و پەرلەمانتارێکی یەکێتیش ئاشکرایکرد ریککەوتن کراوە بۆ دەنگدان بە پڕۆژەکەیان.

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاریانداوە بەشداریی لە هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەماندا نەکەن تاوەکو پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەند نەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پەرلەمانتارانی کورد ژمارەیان 65 پەرلەمانتارەو ئامادەی هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان نابن و رێگەش نادەین هیچ پرۆژە یاسایەک تێپەڕێندرێت، ئەگەر ئەمڕۆ  دەنگ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەدرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "مەرجی ئەوان ئەوەیە دەبێت پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەبەسترێتەوە بە هیچ پرۆژە یاسایەکی ترەوە و ئەوان پێداگرن لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی شارەکە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan