گێتی
ئه‌وروپا سزاى نوێى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێتیی ئه‌وروپا سزاى نوێى به‌سه‌ر وڵاتى ئێران سه‌پاند.
ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویكرده‌وه "وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، ئەمڕۆ دووشەممە، سزا نوێیەکانی سەر حەوت کەسایەتی ئێرانی و دوو رێکخراوى سه‌ر به‌و وڵاته پەسەند کرد".
ئاژانسه‌كه باسى له‌وه‌كردووه "ئەو سزایانە بە هۆی ئەوەی کە ناوی لێنابوو دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییانی ئەوروپی لە ئێران، بەسەر تاران‌دا سەپێنراون".
ئه‌و كه‌سانه‌ى سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه چه‌ند به‌رسێكى ئه‌منى و یاسایین كه له‌ناویاندا چه‌ند دادوه‌رێك هه‌ن، هەروەها زیندانێک له شیراز له نێو ئەو دامەزراوانەیه که له لایەن یەکێتیی ئەوروپاوه سزايان بەسەردا سەپاوە.
ع
بیروڕا



