کوردستانی
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان دڵخۆشم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌دواى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجییه‌كان دڵخۆشم".
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بافڵ:
ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، منیش هێندەی هەڵەبجەییە سەربەرزەکان دڵخۆشم، چونکە گەیشتین بە یەکێک لەو ئامانجانەی چەند ساڵێکە هەوڵی بۆ دەدەین تاوەکو کەمێک لە ئازاری کەسوکارەکانی خۆمان کەم بکەینەوە.
لە دڵەوە سوپاس و پێزانینی بێپایانم ئاراستەی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەم کە هەوڵیان بۆ بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە داوە و لە رابردوودا پەرۆشانە لە هەوڵدابوون بۆ سەرخستنی ئەم بڕیارە مێژووییە.
بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بەبیرمان دەهێنێتەوە کە هەموومان یەک چارەنووس و مێژووی هاوبەشی پڕ لە قوربانیدان و شانازیمان هەیە و ئومێدمان پێدەبەخشێت کە بە یەکگرتوویی و پێکەوەییمان دەتوانین خزمەتی زیاتری گەلەکەمان بکەین.
هەڵەبجەییە سەربەرزەکان شایەنی هەموو پاداشت و خزمەتکردنێکن، دڵنیاتان دەکەمەوە چۆن لە رابردوودا هەمیشە لەگەڵتان بووین، ئێستاش بە هەمان رۆحیەتەوە بەردەوام دەبین و پارێزگاری لە مافەکانتان دەکەین.
لای ئێمە هەڵەبجە هیوایە بۆ ئایندەمان، ئامۆژگاریی سەرۆک مام جەلالە کە هەرچیمان لەدەستبێت دەبێت بۆ هەڵەبجەی بکەین و بەپارێزگابوونیشی بەرپرسیارێتیمان زیاتر دەکات، ئێستا کاتی ئەوەیە بە دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە وەک یەک تیم بە پرۆژە و کارکردن خزمەتی خەڵکی خۆشەویستی هەڵەبجە بکەین.
هەر شاد و سەربەرزبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بیروڕا



