گێتی
تره‌مپ: ئێران واز له چه‌كى ئه‌تۆمی بهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پێویسته ئێران واز له خه‌ونى بوون به خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى بهێنێت.
له دواى یه‌كه‌م گه‌ڕى گفتوگۆى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له مه‌سقه‌تى پایته‌ختى عومان، دۆناڵد تره‌مپ له‌و باره‌وه وتى "چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ئاسانه، به‌ڵام ئێران ده‌بێت واز له چه‌كى ئه‌تۆمى بهێنێت".
وتیشى "ئه‌گه‌ر ئێران واز له چه‌كى ئه‌تۆمى نه‌هێنێت به رێگه‌ى سه‌ربازیی گورزى لێده‌وه‌شێنین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "چاره‌سه‌ر ئاسانه و هیوادارین بگه‌ینه رێككه‌وتن".
بڕیار وایه له رۆژانى داهاتوو، جارێكى تر ئێران و ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆ ئه‌نجامبده‌نه‌وه دواى ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا گفتوگۆى رابردوویان به ئه‌رێنی باسكرد.
ع
بیروڕا



