کوردستانی
پارتى: ده‌چینه سلێمانى بۆلاى یه‌كێتى
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى پیرمامى نێوان پارتى و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند "لە كۆبوونەوەی داهاتوودا لەگەڵ یەكێتی دەچینە وردەكاریی زیاتر بۆ پێكهێنانی حكومەت".
وتیشى "هەردوولا دەمانەوێت ئەو حكومڕانییەی پێویستە لە كوردستان هەبێت، هه‌ر بۆیه لە دوو رۆژی داهاتوو هه‌ردوولا لە سلێمانی كۆدەبینەوە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، شاندى یه‌كێتى و پارتى لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام، كۆبوونەوە.
ع
بیروڕا



