کوردستانی
ئاو كه‌مبووه‌ته‌وه و مه‌ترسیی هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌نداوه‌كه رایگه‌یاند، ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان به‌راورد به ساڵى رابردوو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیووه.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كۆى ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان له ئێستادا، ملیارێك و 680 ملیۆن مه‌ترسێجایه، ساڵى پار ئه‌مكاته دوو ملیار و 440 ملیۆن مه‌ترسێجا بووه، له چركه‌یه‌كدا 34 مه‌ترسێجا ئاو له به‌نداوه‌كه كه‌مده‌كات، به‌ڵام له چركه‌یه‌كدا 68 مه‌ترسێجا ئاو ده‌چێته‌وه سه‌ر به‌نداوه‌كه".
وتیشى "ئاوى به‌نداوى دوكان، ئه‌مساڵ تا ئێستا یه‌ك ملیار و 800 ملیۆن مه‌ترسێجایه، ساڵى پار ئه‌مكاته 3 ملیار و 490 ملیۆن مه‌ترسێجا بووه، له چركه‌یه‌كدا 70 مه‌ترسێجا ئاو له به‌نداوه‌كه كه‌مده‌كات، له چركه‌یه‌دا 31 مه‌ترسێجا ئاو ده‌چێته سه‌ر به‌نداوه‌كه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌نداوى دهۆك 39 ملیۆن مه‌ترسێجا ئاوى تێدابووه، ساڵى پار ئه‌مكاته 49 ملیۆن مه‌ترسێجا ئاوى تێدابوو".
ع
بیروڕا



