کوردستانی
گروپهكانى سهر به توركیا دهستیان به تاڵانى ماڵهكانى عفرین كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
پێش کشانەوە لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا، گروپهچهكدارهكانى سەر بە تورکیا، کەلوپەلی ناوماڵی کوردان تاڵان دەکەن.
میدیاكانى رۆژئاواى كوردستان بڵاویانكردهوه "لە کاتێکدا بەشێک لە گروپەکانی سەر بە تورکیا وردە وردە دەستیان کردووە بە کشانەوە لە پێگەکانیان لە ناوچەی عەفرین، راپۆرتەکان ئاماژە بە شەپۆلێکی نوێی تاڵانکردن و دزینی ماڵ و حاڵی هاوڵاتییانی مەدەنی کورد دەکەن".
له لایهكى ترهوه بەپێی راپۆرتی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ "ئەندامانی گروپی بەناو "ئەمشات"ی سەر بە لیوای سوڵتان سلێمان، پێش ئەوەی هەندێک ناوچەی شێخ حەدیدی عەفرین بەجێبهێڵن، دزییەکی بەرفراوانیان ئەنجامداوە".
وەک سەرچاوەكان باسیان لەوە کردووە "ماڵەکانی گوندەکانی وەک قورماتلق بە شێوەیەکی بەرفراوان چۆڵکراون و کەلوپەلیان دزراوە و تەنانەت کەرەستەی بیناسازی وەک دەرگا و پەنجەرە لابراون".
ع
بیروڕا



