کوردستانی
وەزیری ناوخۆی هەرێم: چارەسەری ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێگریت لە هاتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سنورەکان دەکەین و دواتر کێشەکە چارەسەر دەکەین.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی رایگەیاند "لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە شارەکان لێکۆڵینەوە لە بارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەکرێت بۆ ئەوەی کۆتایی بەو پرسە بێت".
وتیشی "سەرەتا رێگریی لە هاتنی ئۆتۆمبێل لە سنورەکان دەکەین، دواتر بەپێی رێنمایی و یاسا کێشەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا چارەسەر دەکەین".
بەپێی قسەکانی وەزیری ناوخۆ، ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا چارەسەر دەکرێت و کۆتایی بەو پرسە دەهێنرێت.
ع
بیروڕا



