کوردستانی

له‌ دوو خاڵدا ناكۆكى له‌نێوان هه‌سه‌ده‌ و دیمه‌شق هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ دوو خاڵدا ناكۆكى له‌نێوان هه‌سه‌ده‌ و دیمه‌شق هه‌یه‌


مه‌ودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە گرتەیێکی ڤیدیۆیدا، ئاماژەی بە دوو خاڵی جەوهەری دەکات کە لەسەر ئەو دوو خاڵە لەگەڵ دیمەشق ناکۆکن.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگه‌یاند "لایەنی سوری پێیان ووتوە، باسی کورد بکە و عەرەب بۆ ئێمە بەجێبهێڵە خاڵی دووهەمیش ئەوەیە کە بۆ تێكەڵكردنی هەسەدە لەناو وەزارەتی بەرگریی سوریا لایەنی كەم پێویستمان بە دوو ساڵە".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "دیمەشق داوای لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە، دەست لەکاروباری عەرەبەکانی ناوچەی رۆژئاوای فورات وەرنەدات، کە زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەکە پێکدەهێنن و بەشێکی زۆریان بوونەتە بەشێک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەرپرسیاریه‌تییان بەڕێوەبەردنی ناوچەکانیان لە ئەستۆدایە لە چوارچێوەی ئیداری خۆسەر، دیمەشق داوایکردووە، رۆڵی هەسەدە تەنها پەیوەست بێت بە کورد".

هه‌روه‌ها "ماوەی کاتی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکراتە لەناو وەزارەتی بەرگریی کە لە دوو ساڵ کەمتر نابێت، لەکاتێکدا رێککەوتنەکەیان لەگەڵ دیمەشق داوا دەکات تاکۆتایی ئەمساڵ تەواوی ئەو خاڵانەی لەسەری رێککەوتوون یەکلا بکرێتەوە بە تێکەڵ کردنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیشەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan