کوردستانی
ناونیشانی مامۆستایانی گرێبەست رێکدەخرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە مەبەستی رێکخستنەوە و دیارکردنی ناونیشانی مامۆستایانی گرێبەست، چەند بڕیارێک دەرکرد و بەپێی ئەو بڕیارانەش ناونیشانی مامۆستایانی گرێبەست رێکدەخرێت و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند " ئەو مامۆستایانەی لە قۆناغی ئامادەیی دەوام دەکەن، ناونیشانی مامۆستای ئامادەیی وەردەگرن، جگە لە دەرچوانی کۆلێژی پەروەردە و پەیمانگەکان، هەروەها ئەو مامۆستایانەی لە قۆناغی بنەڕەتی دەوام دەکەن، ناونیشانی مامۆستای بنەڕەتی وەردەگرن، جگە لە دەرچوانی کۆلێژی پەروەردە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەموو ئەو مامۆستایانەی دەرچووی کۆلێژی پەروەردەن و ئێستا لە قۆناغی بنەڕەتیدان، لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پارێزگاکانە تاوەکو دوو ساڵ، بە دانانی کاتی و لەسەر بنەمای پێویستی، لەو قۆناغە بمێننەوە، دواتر بگوازرێنەوە بۆ قۆناغی ئامادەیی".
ب ح

بیروڕا