کوردستانی

رێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خێراتر دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خێراتر دەکرێن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/4/16، لایەنە سیاسییەکان لە هەڵەبجە کۆبوونەوە بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی بە پارێزگابوونی شارەکە، دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عیراق.

عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدولڕه‌حیم، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هەڵەبجەی كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند راگەیاند "هه‌موو حزبه‌كان هاوکاردەبن بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه ‌و جێگیركردنى بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى عیراق".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەمنزیکا حزبەکان جارێکی تر کۆدەبنەوە بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی هاوبەش تاوەکو له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند كار له‌سه‌ر تەواوکردنی رێکارەکانی به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجە گشتاندنى بۆ بكرێت هه‌موو هاوڵاتییان لێى سوودمه‌ند بن و قۆرغ نه‌كرێت، تاوەکو هه‌مووان له‌ سایه‌ی بڕیارەکەدا بژین".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan