کوردستانی
دانا عەبدولکەریم: دوو هەزار کیلۆمەتر رێگای نوێ دروستکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/4/16، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە نزیکەی دوو هەزار کیلۆمەتری نوێ رێگای نوێیان دروستکردووە.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند "سەرەڕای قەیرانی دارایی رێگای زیاتر لە 250 گوندیان دروستکردووەو نزیکەی دوو هەزار کیلۆمەتر رێگای نوێیان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دروستکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێگاکانی دووسایدی نێوان کەلار - کفری و کەلار- دەربەندیخان تەواوبووە، هەروەها دەستیان بە کارکردن لە رێگای نێوان هەولێر - کۆیە کردووەتەوەو بەمنزیکانەش قۆناغی دووەم و سێیەمی کارکردن لە رێگای دووسایدی دوکان - چوارقوڕنە دەستپێدەکەنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "هەندێک کەس پڕۆژەی هێڵی شەمەندۆفێر وەک تەهشیر بەرانبەریان بەکاردەهێنێت، لە کاتێکدا ئەوان هەنگاوی سەرەتاییان بۆ پڕۆژەکە ناوەو تێچووەکەی 10 ملیار دۆلار و ماوەی جێبەجێکردنەکەشی چوار ساڵ دەخایەنێت".
باسی لەوەشکرد "ئەو پڕۆژانەی کە لە ماوەی کاری وەزارەتەکەیان ئەنجامیانداوە بە دیکۆمێنتی دەکەن و لەچوارچێوەی کتێبێکدا بڵاودەکەنەوە، ئومێد دەکەن لە کابینەی نوێی حکومەت سەرجەم رێگای نێوان پارێزگاکان بە دووساید بکرێن".
ب ح

بیروڕا