کوردستانی

سەرۆکی یەکێتی و سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی یەکێتی و سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/4/16، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق و چەند دۆسێیەکیان تایبەت بە عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی جەختیان لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و پێویستە هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندیی هاونیشتمانییان بدرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی گفتوگۆی چڕوپڕیان لەسەر دۆسیەکانی تایبەت بە عیراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و جەختیان لە هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی عیراق لە کێشمەکێشمەکانی ناوچەکە کردەوە.

هەردوولا باسیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق کرد و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوەو سەرۆک وەزیرانی عیراق رۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بەرزنرخاند و بە رێزەوە باسی لەو هەوڵانە کرد کە لە سەردەمی سەرۆک مام جەلالەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامیان هەیە بۆ دروستکردنی یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی لەنێوان لایەنەکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند "ئامانجیانە کابینەی نوێ داواکاریی هاونیشتمانییان جێبەجێبکات و ببێتە هۆی بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan