کوردستانی
سەعدی پیرە: پێویستە تورکیا داوای لێبوردن لە سلێمانی بکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان شکرایکرد پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ساڵی 1993 مام جەلال هەوڵی بۆ داوەو جیاوازیی نێوان ئەو موبادەرەی ئێستا هەیە لە تورکیا لەگەڵ موبادەرەکەی سەرۆک مام جەلال 32 ساڵە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند "ئاسمانی تورکیا بە رووی فڕۆکەخانەی سلێمانی داخراوە، چونکە یەکێتی گوتوویەتی شەڕ چارەسەر نییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکێتی لە رێگەی مام جەلال-ەوە لە ساڵی 1993 هەوڵی داوە کێشەی کورد بە ئاشتی لە تورکیا چارەسەر بێت، ئەوەی تورکیا دەیکات بەرانبەر یەکێتی لەسەر ئەو هەڵوێستەیە، ئێستاش خۆیان هەمان بۆچوونیان هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە تورکیا داوای لێبوردن لە شاری سلێمانی بکات و بڕیاری قەدەغەی گەشتەکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانیش بۆ وڵاتەکەی هەڵبوەشێنێتەوە".
ب ح

بیروڕا