کوردستانی

دوران کاڵکان: پڕۆسەی ئاشتی هەنگاوی کرداری دەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوران کاڵکان: پڕۆسەی ئاشتی هەنگاوی کرداری دەوێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد ئەگەر کورد بە یەکێتی نێوان ریزەکانی تێکۆشانی کاریگەر بەڕێوەبەرێت، ئەوا دەتوانێت هەنگاوی کاریگەر بنێت.

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند "جەنگی جیهانی سێیەم لە ئارادایە، ئەو سیستەمەی کە شەڕی یەکەمی جیهانی دایمەزراندووە هەڵدەوەشێتەوە،  دەوڵەتی نەتەوە لە گۆڕەپانی عەرەبییدا تێکچووەو لەگەڵ ئێرانیشدا کارکردن لە ئارادایە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەنێو سیستمی نوێی جیهانیدا دوو رێگە لە بەردەم تورکیادا هەیە یان ئەوەتا شەڕکردن، یان ئەوەتا خۆی رادەستبکات، بەدەر لەوانە رێگەی سێهەمین، رێگەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و دیموکراتیکبوونی تورکیایە لەسەر بنەمای ئازادیی کوردان".

ئەوەشی خستەڕوو "پەکەکە تووشی کێشە نەبووە، کورد شەڕێکی گەورەی کرد، بەرەنگاری بووەوە، باجەکەی دا و بەرگەی سەختی گرت، هێزی ئەوەی هەیە تەنانەت ئەو سەختییەش تێپەڕێنێت، فێری تێکۆشان و زاڵبوون بەسەر سەختییەکان بوون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan