کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: داوامان بۆ گشت لایەک ئەوەبووە دووربن لە ئاڵۆزییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: داوامان بۆ گشت لایەک ئەوەبووە دووربن لە ئاڵۆزییەکان
مەودا میدیا-
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/4/16، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان  لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و ڤیکتۆریا تایلۆر دۆخی سیاسیی عیراق، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکایان تاوتوێ کرد و جەختیان لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆوە کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "یەکێتی بەردەوام رۆڵێکی کاریگەریی بۆ پاراستنی سەقامگیریی گێڕاوە و لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ نزیککردنەوەی تەواوی لایەنەکان و داوامان بۆ گشت لایەک ئەوەبووە لە ئاڵۆزییەکان دووربن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گفتوگۆکانیان ئەرێنین و هیوادارە لە زووترین کاتدا یەکێتی و پارتی بگەنە رێککەوتن بۆ حکومەتێکی کاریگەر و خزمەتگوزار".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan