کوردستانی
ئه‌مڕۆ یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هەردوو شاندی باڵای دانوستانکاری پارتی دیمو‌كراتى كوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان له سلێمانى كۆببنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ك لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی ده‌بێت، پاش ئه‌وه‌ى رۆژى رابردووتر له پیرمام و له مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى كۆبوونه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه ده‌ستى مه‌ودا میدیا كه‌وتووه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا له‌باره‌ى دابه‌شكردنى پۆسته‌كان رێكده‌كه‌ون و دواتریش ره‌شنوسێك ئاماده‌ده‌كرێت بۆ كارنامه‌ى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌ت".
تا ئێستا، كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى ده‌بێت و دیار نییه چ لایه‌نێكى تر به‌شداریی حكومه‌ت نوێ ده‌كات.
ع
بیروڕا



