کوردستانی
كۆبوونەوەكەی شاندى ئیمراڵی و وەزیری دادی توركیا دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بەهۆی تێكچوونى تەندروستبی سری سورەیا ئۆندەر، كۆبوونهوهى شاندى ئیمراڵى و وهزیرى دادى توركیا دواخرا.
کۆبونەوەی وەفدی ئیمرالًی دەم پارتی، لەگەڵ یەڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا، کە بڕیاربوو رۆژی هەینی ئەنجام بدرێت، بەهۆی تێكچوونى تەندروستبی سری سورەیا ئۆندەر ئهندامى شاندى دهم پارتى دواخراوه.
محەمەد ئەمین ئەکمەن، جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی دەڤا، رایگهیاند "بەهۆی باری تەندروستیی سری سورەیا ئۆندەرەوە کۆبوونەوەکە دواخراوە".
له لایهكى ترهوه، کەماڵ کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی پێشوی جەهەپە سەردانی نەخۆشخانەی کردووە سری سورەیاى كردووه و رایگەیاند "بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پزیشکەکانەوە پێمان گەیشتووە، ماوەی مانەوەی سری سورەیا ئۆندەر لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژکراوەتەوە".
رۆژى رابردووتر سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانى توركیا تووشی جەڵدەی دڵبووه و لە ئەستەنبوڵ نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ ئەنجام دراوه.
ع
بیروڕا



