گێتی
ئه‌مه‌ریكا سزاى نوێى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى نوێ به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ستیپێكردووه.
ته‌له‌فزیۆنى "الجزیرە" بڵاویكرده‌وه وەزارەتی خەزێنەی ئەمه‌ریکا رۆژى چوارشەممە كۆمه‌ڵێك سزاى نوێى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه".
سزاكانى ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك كه‌شتى نه‌وت هه‌ڵگرى ئێران ده‌گرێته‌وه كه نه‌وت ده‌گوازنه‌وه.
ئه‌و سزایانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه شه‌ممه‌ى رابردوو هه‌ردوو وڵات له مه‌سقه‌تى پایته‌ختى وڵاتى عومان گفتوگۆیان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوانیان ئه‌نجامدا.
ع
بیروڕا



