کوردستانی
کارکردن لەم رێگایە دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای چەند ساڵ راگرتنی کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی دەربەندیخان - شارەزوور ئەمڕۆ دوای سەردانی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ قەزای دەربەندیخان بڕیاردرا بە دەستپێکردنەوەی کارکردن لە رێگاکە تاوەکو گوندی چنارە.
سلێمان محەمەد سەعید، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی چەند ساڵە بە نوسراو و سەردان داوای دەستپێکردنەوەی کارکردنیان لە دووسایدی رێگای دەربەندیخان - شارەزوور لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ قەزای دەربەندیخان یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رێگای دووسایدکردنی (دەربەندیخان-چنارە) بووەو خۆشبەختانە رەزامەندی لەسەر دراوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیاربوو لە شاری سلێمانی تاوەکو قەزای کفری رێگاکە بە دووسایدبکرێت بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014وە کارکردن لە پڕۆژەکەدا راگیراوەو رێگاکەش لۆدێکی زۆری لەسەرەو بووەتەهۆی چەندین رووداوی هاتوچۆ.
ب ح

بیروڕا